ئاڵوگۆڕ بە پێشمەرگەكانی میحوەرەكانی خازر و گوێڕ دەكرێت
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی گوێڕ - مەخموور رایگەیاند، بەهۆی پێشڕەوییەكانی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگە، كە 12 گوندیان لە سنوری میحوەری خازر و گوێڕ كۆنترۆڵكردەوە، سنووری میحوەرەكەیان فراوانبووە، بەجۆرێك پەڕیونەتەوە بۆ بەشی رۆژئاوای رووباری زێی گەورە.
سیروان بارزانی گوتیشی "ئێمە پێشتر تەنیا لەبەری رۆژهەڵاتی زێی گەورە بووین، بەڵام بەهۆی پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە ئێستا پەڕیوینەتەوە بۆ بەشی رۆژئاوای زێی گەورە، بەو جۆرەش لەگەڵ میحوەری خازر سنوورێكی هاوبەشمان بۆ دروستبووە، نزیكەی 10 كلیۆمەترێك لەلای ئێمە دەبێت و 10 كیلۆمەترێكیش بەدەست میحوەری خازرەوە دەبێت".
سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی گوێڕ - مەخموور گوتیشی "بەو هۆیەوە سنوورەكەمان فراوانبووە، بۆیە پێشمەرگەكانمان لەو سنوورە ئاڵوگۆڕ كرد، کە دوو هەزار پێشمەرگە دەبێت".
رۆژی 14-8-2016 ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی چەند گوندێك لە میحوەرەكانی خازر و گوێڕ-مەخموور دەستیپێكرد. پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشیان كردە سەر داعش و توانیان لە هەموو لایەكەوە سەربكەون و 12 گوند كۆنترۆڵ بكەنەوە.
رووداو
