ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: سبەی شاندێکی حزبی بەرەو بەغدا دەڕوات
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە 22\8\2016، ئەو شاندە دەچنە بەغدا کە بڕیاری لێ درابوو و ئەنجومەنێکی سیاسی دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی کۆدەنگیی کورد لە بەغدا دروست بکرێت.
لە لایەن خۆشیەوە خەسرەو گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “بڕیاربوو ئەو شاندە هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدا بکەن، بەڵام نەکراوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە واپێدەچێت کۆبوونەوەکە بۆ ئەم هەفتەیە دواخرابێت. دەشڵێت: “دیارە ئەم شاندە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان سەردانی بەغدا ناکەن، بەڵکو باسی هەندێک لە ڕووداوەکانی ڕۆژ دەکەن و سەردانەکان پچڕ پچڕن”.
باسنیوز
