کوردێکی دهۆكی پۆشەنێکی گولله‌نه‌بڕی بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس دروست کردووە
سه‌ربه‌ست تایەر كه‌مه‌كى ڕایگه‌یاند: "لەوەتی داعشمان لێ پەیدا بووە، خۆمم تەرخان کردووە بۆ خزمه‌تكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه؛ سه‌ره‌تا کۆتەڵ (ڕۆبۆت)ـێكی 'تەقەمەنیدرکێن'ـم دروست كرد ناوم لێی ناوە (كورد 1)؛ پاشان ئەو چهكوچۆڵانەی لەکار کەوتبوون، چاکم کردنەوە و ناردمەوە بۆ هێزەکانی پێشمه‌رگه. ئینجا نەخۆشکێش (ئهمبیولانس)ـێکی گوللەنەبڕشم دروست کردووە ناوم لێی ناوە (كورد 21) و، ئەویشم پێشكه‌ش کردووە به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه."
(سه‌ربه‌ست كهمەكى) ڕاشیگه‌یاند: "ئێستاش پۆشەنێکی گوللهنهبڕم دروست كردووه ناوم لێی ناوە (كورد 3) و ئەویشم حەفتەی ڕابردوو پێشكه‌ش کرد به پێشمهرگەکانى هێڵى پێشه‌وه‌ى به‌رگری کرد؛ چه‌ند دانه‌یه‌كم پێشكه‌ش کردووە بە پۆلیسى ئاماده و ژینگه‌پارێزانى پارێزگاى دهۆک."
(كه‌مه‌كى) دهشیڵێت: "ئه‌م گولله‌نه‌بڕه سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى كۆڵان به كۆڵان و شوێنپشكنین؛ ئەو پۆشەنە گوللەنەبڕە، 'قه‌ناس و بیكه‌یسی'ـیش نایبڕێت؛ مینیشی پێدا بتەقێتەوە زۆر پەرشوبڵاو نابێ."
دیارە سه‌ره‌به‌ست تایەر كه‌مه‌كی ساڵى 1977 هلەدایک بووە و دانیشتووى شارى دهۆكه؛ له ناوچه‌ى پیشه‌سازیی شارى دهۆكدا میكانیكی دەکا و شاره‌زاییه‌كى باشى هه‌یه له ئهلكترۆنیک و كاره‌با و میكانیكدا.
KDP
