لیژنەی ناوخۆ بەدواداچوون بۆپرسی ئاڵوگۆرکردنی پارێزگاری سلێمانی دەکات
(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە وەکو لیژنەی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ پرسی ئاڵوگۆڕکردنی پارێزگاری سلێمانی دەکەین: چونکە ئاڵوگۆرکردنی پارێزگار دوولایەنەیە؛ یەکەمیان سیاسیە، ئێمەیش ئەوەمان پێ خۆشە؛ بەڵام لایەنی دووەم یاساییە، بۆیە ھیوادارین کە یاسا پێشێل نەکرێت؛ چونکە کاریگەری خراپی ھەیە؛ لەبەرئەوەی پێشێلکردنی یاسا لە ئیدارە خۆجێییەکان، خراپ و ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر خەڵک؛ وەکو یاساکانی دیکە نییە."
(نازم ھەرکی) گوتیشی، ھیوادارین بەھۆی ئاڵوگۆرکردنی پارێزگار یاسا پێشێل نەکرێت و، نەبێتە قوربانی ململانێی سیاسی و یاسا ڕەچاو بکرێت؛ ھەر بۆیەش ئێمە وەکو لیژنەی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەین."
دەیشڵێت یەکێتی و گۆڕان دەشێ بە گوێرەی یاسا پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەستاودەست بکەن.
KDP
