د.مه‌حموود عوسمان: ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی له گۆڕه‌پانی سیاسی بمابوایه ئێستا ڕێككه‌وتنی ستراتیژی ئاوای لێ نه‌ده‌هات
د.مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری دێرینی كورد، ڕایگه‌یاند: "ڕێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی كراوه، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی، بۆیه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی نه‌خۆش نه‌بوایه، ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌كرا، مادام ئێستا لایه‌نێك نه‌خۆشه و ناتوانێت كاری سیاسی بكات، ئه‌وه ڕووده‌دات كه ئێستا هه‌یه".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌و شێوه بمێنێته‌وه، ئه‌وه ئێران، توركیا و عێراق ڕێك ده‌كه‌ون و كوردستان تووشی شكستێكی دیكه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبانه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ئاوا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتر ڕێك نه‌كه‌ون، ده‌بێ چاوه‌روانی چیان لێ بكرێت، له كاتێكدا عێراق داوای كشانه‌وه‌مان له خاكی خۆمان لێ ده‌كات، ئێران و توركیا وا خه‌ریكه ڕێك ده‌كه‌ون، ئه‌مانه زه‌نگی مه‌ترسیدارن ده‌بێت ئاگاداربین، بۆیه ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت دووباره ببنه‌وه قوربانی، ده‌بێت ڕێككه‌ون و ناكۆكی بخه‌نه لاوه".
باس‌نیوز
