کەجەکە: بۆ چارەسەریی پرسی كورد لە باکوور ئەوەی پێویستە هەنگاو بنێت توركیایە
هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە لە بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک ڕایگەیاندووە "بۆچارەسەركردنی پرسی كورد لەسەر بانگەواز و لێدوانەكانی ئەم دواییە، كە هەندێك وڵات بۆ چارەسەركردنی پرسەكە لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەندێك دامەزراوەش كار دەكەن، هەروەها هەندێك رێكخراوی دۆست لە باشووری كوردستان، لە توركیا و هەندێك هێزی فشار، هێزەكانی دیموكراسی پێداگری لەسەر چارەسەری پرسی كورد دەكەن و داوای گەڕاندنەوەی هەدەپە بۆ دیالۆگ لەپێناو چارەسەری دەكەن، بۆیە بەپێویستمان زانی رای خۆمان ئاشكرا بكەنین. ئێمە دەڵێین بۆ چارەسەری پرسی كورد ئەوەی پێویستە هەنگاو بنێت دەوڵەتی توركیایە."
لە راگەیەندراوەکەی كەجەكە ئاماژە بەوەش دراوە: "پێویستە دەسەڵاتدارێتیی ئاكپارتی بۆ ئەوەی نیازی خۆی بۆ چارەسەریی پرسی كورد نیشان بدات، بۆ چارەسەری هەنگاو بنێت، بڕیار بدرێت شاندێكی پەرلەمان كە هەدەپەشی لەنێودا بێت لەگەڵ ڕێبەرەكەمان گفتوگۆی ئاشتی دەست پێبكەن. ئەو دەرفەتەی ڕێبەر ئاپۆ داوای دەكات، لە دیدار لەگەڵ رێكخستنەكەی، پارتە سیاسییەكانی نێو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، كۆمەڵگەی مەدەنی، عەلەوییەكان، ڕۆژشنبیران پێویستە نادیدە نەگیرێت. ئێمە ئامادەین چ بەرپرسیارییەتێك بكەوێتە سەرشانمان جێبەجێی بكەین."
باسنيوز
