سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی هێرشە تیرۆریستییەكەی عه‌نتاب ده‌كات
به‌داخه‌وه شه‌وی 20ـی 8ـی 2016 له شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی لە عەنتابی باکووری کوردستان، له ئه‌نجامی هێرشی خۆكوژێكی تیرۆریست بۆ سەر بۆنەیەكی كۆمەڵایەتیی خەڵك، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان شەهید و بریندار بوون، وێڕای دەربڕینی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌سوكاری شەهیدان، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانەیە دەكەین. ئەوەیش دووپات دەكەینەوە كە تیرۆر و هزری توندڕۆیی هەڕەشەیەكی جدییە بۆ سەر هەموو لایەك و دژی ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانە. هەر بۆیەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كاری هاوبەشی وڵاتان و جدییەتی هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
21ـی 8ـی 2016
KDP
