یەکێتیی مامۆستایان: کێشەی مووچەی مامۆستایانمان بە بارزانی گەیاند
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ڕایگەیاند: “بە نوێنەرایەتیی مامۆستایان، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و تێیدا دۆخی مامۆستایانمان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕوون کردەوە”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێ داون، لەگەڵ حکوومەت بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان پێش دەست پێ کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، کۆببێتەوە.
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لە لێدوانەکەیدا ڕوونی کردەوە: “وەک یەکێتیی مامۆستایان، پیرۆزباییمان لە سەرکەوتنی پێشمەرگە کرد و دواتر باسی پرسی چاکسازی و پرۆسەی ئاشتی لە کوردستان کرا". جەختیشی لەوە کردەوە کە ساڵی ڕابردوو، مامۆستایان هۆڵەکانی خوێندنیان چۆڵ نەکردووە و ئەمەشیان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە، بەڵام: ”پێمان گوت کە بەهۆی سیتسەمی مووچەوە، بۆ ئەمساڵ ئەمە ئاستەم دەبێت”.
باسنیوز
