دەمیرتاش: ئامانج لە تەقینەوەکەی عەنتاب دروستکردنی ئاژاوەیە

 دەمیرتاش: ئامانج لە تەقینەوەکەی عەنتاب دروستکردنی ئاژاوەیە
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) ڕای گەیاند، ئامانج لە تەقینەوەکەی شاری عەنتاب لە کوردستانی باکوور، دروستکردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21\8\2016، میدیاکانی تورکیا لە زاری سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپەوە بڵاویان کردەوە: ”ئامانج لە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی عەنتاب دروستکردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆییە“.

چاودێران پێیان وایە کە ئەم هەڵوێستەی دەمیرتاش، نوێیە و هێمایە بۆ ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت قۆناغێکی نوێ لە نێوان کوردانی کوردستانی باکوور و حکوومەتی تورکیا بێتە ئاراوە.

شەوی ڕابردوو، لە شاری عەنتاب لە کوردستانی باکوور و لە نزیک سنوورەکانی ڕۆژئاوا، لە میانی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە، تەقینەوەیەک ڕووی دا کە بەهۆیەوە 50 کەس گیانیان لەدەست دا و نزیکەی 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.









باسنيوز
Top