کۆبوونەوەی گۆڕینی ئاسۆ فەرەیدوون دوا دەخرێت

 کۆبوونەوەی گۆڕینی ئاسۆ فەرەیدوون دوا دەخرێت
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ گۆڕینی پارێزگار، دوا دەخرێت.

بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی ئابی 2016، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، کۆ ببێتەوە.



سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند "کێشە لە نێوان ئەندامانی یەکێتی و گۆڕان لە ئەنجومەن دروست بووە، گۆڕان دەیهەوێ کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەندامانی یەکێتی پێداگری لەسەر دواخستنی کۆبوونەوەکە دەکەن.



کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گۆڕینی ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری ئێستای سلێمانی و پێدانی پۆستەکەی بە هەڤاڵ ئەبووبەکر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.



دوای هەڵبژاردنی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگاکان، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتن پۆستی پارێزگاری سلێمانی دوو ساڵ بە دوو ساڵ بەڕێوە ببەن و دوو ساڵی یەکەم بۆ ئاسۆ فەریدوون، نوێنەری یەکێتی بێت.








باسنیوز
Top