فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند
ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی ئاب بەمەبەستی بەرهەمهێنانی تایبەتمەندییەکی نوێ، کۆمپانیای فەیسبووک گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی یارییە ڤیدیۆییەکان ڕاگەیاند.
ئەو تایبەتمەندییەی کە فەیسبووک دەیەوێت زیادی بکات بریتییە لە دروستکردنی سیستمێکی نوێ بۆ یاریکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ. بەمەش دەبێتە ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆی سیستمی ستریم کە مانگانە ١٢٥ ملیۆن بەکارهێنەر بۆ یاریکردن بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەکاریدەهێنن.
مانگانە زیاتر لە ٦٤٠ ملیۆن بەکارهێنەر بەشێوەیەکی بەردەوام بەشی یارییەکانی فەیسبووک بەکاردەهێنن. کۆمپانیای فەیسبووک دەیەوێت بە گرێبەستە نوێیەکەی ئەزموونێکی باشتری یاریکردن دروستبکات و داهاتێکی زیاتری دەست بکەوێت.
لایەنی دووەمی گرێبەستەکە بریتییە لە کۆمپانیای بەناوبانگی یونیتی بۆ گەشەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان. تێهەڵکێشکردنی فەیسبووک لەگەڵ یارییەکانی ئەم کۆمپانیایە هەلێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدەرانی یاری و پێکەوەبەستنی ئەو ژمارە زۆرەی بەکارهێنەرانی فەیسبووک کە بەشی یاریکردن بەکاردەهێنن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فەیسبووک گەشەپێدەران تەنها لە ساڵی ٢٠١٥دا توانیویانە زیاتر لە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بە دروستکردنی یاری بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک قازانج بکەن.
