مەنزومەی شیمالی کەرکوک ئەو بینایەی چەندین بڕیاری دژی کورد تێدا دەرکراوە
لەو رۆژەوە عەلی کیمیایی بوو بە هەمە کارەی سوپا و هێزە تایبەتەکانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و ئەم بینایەش بووە بارەگای سەرەکی بۆ دەرکردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی.
عەلی کیمیایی نەخشەیەکی جەهەنمی بۆ کورد لەم بینایەدا داڕشت کە کۆتاییەکەی بە پرۆسەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تەواو بوو. هەروەها ناوچەیەکی بەرینیشی لە کوردستان کرد بە ناوچەی قەدەغەکراو، کە فەرمانی دابوو بە سوپا هەموو زیندەوەرێک لەو ناوچانەدا لەناو ببەن.
ئێستا ئەم بینایە بووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی چەندین خێزانی ئاوارە، یەکێک لەوانە بۆ خۆی لە سەردەمی دەسەڵاتەکەی عەلی کیمیایی زیندانی بووە.
سیما و پێکهاتەی بینای مەنزومەی شیمالی هەروەکو خۆی ماوە، بەڵام ئەوەی کە نەماو تەفروتونابوو عەلی کیمیایی و بڕیارەکانی بوو.
هەرچەندە یادگارییەکانی ناو بینایە بۆ خەڵکی کەرکوک و کوردستان پڕ لە ئێش و ئازارە، بەڵام ئێستا بووەتە شوێنی ژیانی دەیان ژن و منداڵ کە بەناچاریی ماونەتەوە.
دوای ١٣ ساڵ لە نەمانی دەسەڵاتی بەعس لە کەرکوک، هێشتا ئەم بینایە وەکو سەردەمی دەسەڵاتە زۆرەکەی عەلی کیمیایی بە پێوەیە، بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو باشتر لە ستەم و زۆرداری حزبی بەعس تێ بگات، ئێرە شایستەی ئەوەیە بکرێتە مۆزخانەیەکی نیشتمانیی هاوشێوەی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە لە سلێمانی.