چه‌كدارانی داعش به قه‌ناس ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن سۆران کامەران سۆران کامەران 13 خولەك لەمەوپێش 0 كۆمێنت
په‌یامنێری كوردستان 24 پێی رایگه‌یاندین، 7 خێزانی عه‌ره‌ب، له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه هه‌ڵدێن و له نزیك (فلكه‌ی حه‌ویجه) خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزی پێشمه‌رگه گوتی: "له كاتی پێشوازیكردنی ئه‌و 7 خێزانه، چه‌كدارانی داعش به قه‌ناس ته‌قه‌یان له پێشمه‌رگه كرد و پێشمه‌رگه‌یه‌كی لیوای 126 شه‌هید بوو و پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی كه‌ركووكیش برینداره و گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه".
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: "ئێمه لێره پێشوازیمان له ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتی خه‌ڵكی حه‌ویجه كردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئێره، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی خاچی سوور و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده نین هاوكاریمان بكه‌ن و پێشمه‌رگه خۆراك و پێداویستییه‌كانی بۆیان دابینكردووه".
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌و خێزانانه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به پێ له حه‌ویجه هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
