عێراق بۆ یارمەتیدانی غەریبە یەكەمە لە جیهان
دەزگای "گرووپە خێرخوازییەكان"ی جیهان راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی وڵاتانی یارمەتیدەر بۆ خەڵكی غەریبە لەسەر ئاستی جیهاندا بڵاودەكاتەوە.
رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە لە راپۆرتەكەی ئەمساڵی دەزگاكەدا هاتووە كە عێراق لە ڕیزبەندی یەكەم وڵاتی جیهان دێت بۆ یارمەتیدانی خەڵكی غەریبە.
هەروەها وڵاتی لیبیریای ئەفریقیا دووەم وڵاتی جیهانە لە یارمەتیدانی غەریبە، بەدوای ئەویشەوە ئەمەریكا و نامیبیا و جامایكا لە ڕیزبەندی سێیەم دێن.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە 79٪ی هاووڵاتییانی عێراق ئامادەن یارمەتی غەریبە بدەن.
