ده‌زگای بارزانی خواردنی گه‌رم بۆ زیاتر له ٦ هه‌زار ئاواره دروست ده‌كات
٢٠/٨/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه هه‌ستا به دابینكردنی خێوه‌ت و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به‌سه‌ر ٦ كه‌سی ئاواره‌ی هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش. له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی NRC و IOM و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هه‌ستان به دابه‌شكردنی فێنكۆكه‌ر و ترمزی ئاو و لایت شه‌حن و پانكه و پێداویستی پاككه‌ره‌وه به‌سه‌ر به‌سه‌ر ٢٧٧ خێزان و هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی دۆشه‌ك و به‌تانی و شوێن بۆ ٣٢٨ تازه‌ئاوارە.
شایانی باسه ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کەمپی دیبەگە به‌ڕێوه ده‌بات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.
AddThis Sharing Buttons
Share to Facebook
