لە هەولێر خەڵات بەسەر ژمارەیەک لە کامێرامانی کەناڵەکاندا دابەش دەکرێت

 لە هەولێر خەڵات بەسەر ژمارەیەک لە کامێرامانی کەناڵەکاندا دابەش دەکرێت
سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان ڕای گەیاند، بە مەبەستی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگراف، چالاکییەک لە هەولێر ئەنجام دەدەن و ژمارەیەک وێنەگر و کامێرامانی کەناڵەکان خەڵات دەکەن.

فارس سەعدی، سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان، ڕایگەیاند، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی جیهانیی فۆتۆگراف کە ڕۆژی 19ی ئابە، چالاکی ئەنجام دەدەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ ژمارەیەک ڕێکخراو و گرووپ لەو ڕۆژەدا چالاکییان کردووە، بۆیە ئەوان چالاکییەکەیان بۆ ڕۆژی یەکشەممە 21\8\2016 دواخستووە.

ئەوەشی روون کردەوە کە چالاکییەکەیان سەعات 5:30 دەقیقەی ئێوارە لە کۆشکی هونەر بەڕێوە دەچێت و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری چاودێری دەکات، بەڵام لە لایەن کۆمپانیاکانەوە چالاکییەکە سپۆنسەر کراوە. گوتیشی: ”لە چالاکییەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک کامێرامانی کەناڵە جیاجیاکاندا دابەش دەکرێت و بڕوانامەش بەسەر بەشداربووانی ئەو خولانەدا دابەش دەکرێت کە کراونەتەوەباسنیوز







باسنیوز
Top