ئه‌شكه‌وتی قس قاپان ده‌بێته جێی نزا و سرووتی ئایینیی زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان
ناوه‌ندی زه‌رده‌شتییانی كوردستان، كه ماوه‌یه‌كی زۆر نابێ مۆڵه‌تیی فه‌رمیی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، ئێستا پێڕه‌وكارانی ئایینیی زه‌رده‌شتیی لێ كۆ بووه‌ته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاریی سه‌رجه‌م چالاكی و سرووته ئایینییه‌كانیش (پیر لوقمان)ه، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و بواره‌دا خوێندوویه‌تی و ق‌وناغه‌كانی بوونه (پیر)ی بڕیوه، به‌پێی ئه‌و رێوشوێنه تایبه‌تانه‌ی ئایینه‌كه ده‌یخوازێ، ئێستا له سلێمانی ناوه‌ندی زه‌رده‌شتییان باره‌گایان هه‌یه و وه‌ك پیر لوقمان رایگه‌یاند، له داهاتووێكی نزیكدا، له هه‌ولێریش ناوه‌نده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، له‌ژێر دروشم یاخۆ په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی زه‌رده‌شتدا (بیری چاك، گوته‌ی چاك، ره‌فتاری چاك) پێڕه‌وكارانی ئایینی زه‌رده‌شتی به‌هۆی كاروچالاكی و بۆنه تایبه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه، توانیویانه خه‌ڵكێكی به‌رچاو به‌لای ئایینه‌كه‌ی خۆیاندا ڕابكێشێن، كه به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، به (ئایینی دێرین و ره‌سه‌ن)ی خه‌ڵكی كوردستانی گه‌وره دێته هژمار.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا شه‌وێنكه‌ووتوانی ئاینی زه‌رده‌شتی به یاوه‌ریی (پیر لوقمان) پیری زه‌رده‌شتیه‌كانی كوردستان - كوردستانی باشوور-، به‌مه‌به‌ستی نزا و پاڕانه‌وه و به‌ستنی پشتوێن بۆ چه‌ند كه‌سێكی تازه پیڕه‌وكار، رێوره‌سمێكیان له ئه‌شكه‌وتی قس قاپانی مێژوویی به‌ڕێوه برد كه نزیكه‌ی 1500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی له‌نێوان دوو پاشای كوردی زه‌رده‌شتیدا تێدا مۆر كراوه.
به‌ستنی ئه‌و پشتوێنه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه بۆ یه‌كجاری ده‌بێته شوێنكه‌وته‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی و په‌یمان و وه‌فاداری بۆ ئایینی زه‌رده‌شتی دووپات ده‌كاته‌وه،
ئه‌شكه‌وتی قس قاپان 56 كیلۆ مه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره و نزیكه له هاوینه‌هه‌واری (چه‌می ڕه‌زان) به‌گوته‌ی پیری زه‌رده‌شتیه‌كان هۆكاری ئه‌و مه‌ڕاسیمه بۆ ئایینه‌كه‌یان له ئه‌شكه‌وتی قس قاپان ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌شكه‌وته مۆركی ئایینی زه‌رده‌شتیی پێوه‌یه. هه‌ربۆیه كاتێك نزیكی ئه‌شكه‌وته‌كه بووینه‌وه په‌یڕه‌وكارانی ئاینی زه‌رده‌شتی به پۆشینی جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كورده‌واری و مارشی ئایینی زه‌رده‌شتی هه‌موان ده‌ستی چه‌پیان بڵند و به‌ره‌و ئه‌شكه‌وته‌كه به‌ڕێ كه‌وتن.
له‌نزیك ئه‌كشه‌وته‌كه‌دا په‌یڕه‌وكارانی ئایینی زه‌رده‌شتی سوێندی دڵسۆزی بۆ ئایینه‌كه‌یان و په‌یامی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌م شێوه‌یه: "بڕیارمان داوه قیبله‌مان ئه‌م خاك و خۆڵه پیرۆزی كوردستانی گه‌وره بێت و نوێژ به‌ره‌و هه‌تاوی ڕووناكی بكه‌ین، به‌رزه‌خمان ئه‌م ده‌شت و دۆڵ و كانی و ڕووباره پڕ له ئاوه‌ی كوردستان بێت، به‌هه‌شتمان له باخ و باخات و قه‌دپاڵ و په‌ناگه به‌رد و سه‌ر ئه‌و خۆڵه بێت كه له هه‌ر بستێكی ئه‌م خاكه‌دا هه‌زاران كه‌لله‌ی سه‌ری باپیرانمانی تێدا نێژراوه و بوونه‌ته‌وه به خۆڵ و ئه‌م نیشتمانه گه‌وره‌یه‌یان پێكهێناوه، بۆیه ئێمه جارێكی دیكه له بانگی عیرفان و ئازادی و ئاوه‌زمه‌ندی و ڕزگاری ده‌ده‌ینه‌وه لێره‌وه سوێند ده‌خۆین چیتر خاوه‌ن ماڵێكی بێگانه نابین چیتر نه كۆیله‌ی هۆش و نه كۆیله‌ی بیر و نه كۆیله‌ی جه‌سته نابین ته‌نها خاوه‌نداریه‌تی له خۆمان و له خاك و مێژووی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و ڕه‌سه‌نایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرینه‌وه، ئێمه‌ی زه‌رده‌شتیانی كوردستان، به هه‌موو جیهانی ڕاده‌گه‌یه‌نین: به گیان و ژیانی خۆمان به ئاهورامه‌زده به خودای تاقانه به ئا‌ڤێستا به خاكی كوردستان، به خوێنی قوربانیه‌كانمان سوێند ده‌خۆین كه ویلایه‌تی موسڵ به‌بێ هیچ ده‌ستكاریكردنێك له سنور‌و دیموگرافیاكه‌ی خۆیدا وه‌رده‌گرینه‌وه، هه‌وره‌ها تاریكپه‌رستان و داگیركه‌رانی بیابان وه‌ده‌ر ده‌نێین“.
له‌باره‌ی هۆكاری مه‌راسیمه‌كه‌یان پیر لوقمان پیری زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان، له لێدوانێكدا گوتی:"له‌دوای 1437 ساڵ بۆ یه‌كه‌مین جاره مه‌ڕاسیمێكی ئایینی له شوێنێكی پیرۆزی زه‌رده‌شتیدا كه پێشتر قه‌ده‌غه كرا‌و بووه، به‌خۆشاڵیه‌وه ئێستا توانیمان بۆ جارێكی دیكه ڕێوڕه‌سیمێكی شایسته بگێڕین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوێندخواردنێكی تایبه‌ت هه‌یه بێگومان بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و سوێنده له شوێنێكی پیرۆزی وه‌كو ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌خورێت.
گوتیشی: "ئه‌شكه‌وتی قس قاپان مۆركی ئایینی زه‌رده‌شتیی پێوه‌یه و ده‌بێته جێگه‌ی سرووتی ئایینی و نوێژی خه‌ڵكی و دڵنیایی و ڕووناكی بۆ شوێنكه‌وتوانی ئایینی زه‌رده‌شتی. بێگومان له‌م ئه‌شكه‌وته پیرۆزه‌دا پشتوێنی بوون به زه‌رده‌شتی بۆ چه‌ند كه‌سێكی خۆشه‌ویست ده‌به‌ستین كه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئایینی ڕه‌سه‌نی كوردی خۆیان".
پیر لوقمان ئه‌وه‌شی گوت: "ڕۆژ به‌ڕۆژ شوێنكه‌وته‌ی ئایینی زه‌رده‌شتی ڕوو له زیادبوون ده‌كات و به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا په‌یتا پیه‌تا له شار و شارۆچه‌كه‌كانی كوردستان، خه‌ڵكی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئاینیی دێرینی خۆیان، لێره‌وشه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هاوشێوه‌ی شاری سلێمانی، له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به زه‌رده‌شتییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه".
باسنيوز
