هەشت ساڵه ئاكۆیان و به‌رزێوه چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ناحیه‌كانیانن
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، راگه‌یاندكار و چالاكوانى شارى رواندز رایگه‌یاند: "دوای بڕیاری به قه‌زاكردنه‌وه‌ی رواندز، به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 26-2-2008 ، چه‌ند شوێنێك بڕیاریان له‌سه‌ر درا كه بكرێن به ناحیه، ئه‌وانیش بریتی بوون له (وه‌رتێ و ئاكۆیان و به‌رزێوه)، زۆری نه‌خایاند وه‌رتێ كرا به ناحیه، به‌ڵام بۆ ئاكۆیان و به‌رزێوه تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه كه تا ئێستا قه‌زایه‌ك ته‌نیا خاوه‌ن یه‌ك ناحیه بێت، هیوادارین حكوومه‌ت و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هه‌رچى زووه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات، چونكه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى به‌ناحیه‌بوونیان تێدایه و چه‌ندین گوندى دووره‌ده‌ستى رواندز بۆ راییكردنى ئیش و كاره‌كانیان سوودمه‌ند ده‌بن ".
ئاماژه‌شى به‌وه دا، كاتێك رواندز قه‌زا بوو، زۆربه‌ی ئه‌و قه‌زایانه‌ی ئێستا هه‌ر نه‌بوون، به‌ڵام هه‌میشه پیلانی دوژمنانی كورد ئه‌وه بووه كه ناوی شوێن و شاره گرنگه‌كان بچووك بكه‌نه‌وه، هه‌رئه‌وه‌ش هۆكار بوو كه له ساڵی 1981 به بڕیارێكی حزبی به‌عس، رواندز له قه‌زاوه كرا به ناحیه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر به هه‌وڵ و ماندووبونى ژماره‌یه‌ك له خه‌مخۆر و دڵسۆرانى شاره‌كه، توانرا دووباره له ساڵی 2008 به بڕیارى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه به قه‌زا، به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین كه‌موكوڕی هه‌یه، وه‌ك جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیارى به‌ناحیه‌كردنى ئاكۆیان و به‌رزێوه و بوونى كۆمه‌ڵێك پۆستى به‌وه‌كاله‌ت و نه‌گۆڕینى به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر كورسین، هه‌روه‌ها كێشه‌ى لاوان و ..هتد".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌ورى عیسمه‌ت بێڕۆخى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، بۆ پرسى كردنه‌وه‌ى دوو ناحیه له سنوورى قه‌زاى رواندز، به‌دواداچوونى جدیمان كردووه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و پارێزگارى هه‌ولێر كردووه، دواجار بۆمان ده‌ركه‌وتووه به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چه‌ند بڕیارێك راگیراون، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ناحیه‌یه له سنوورى رواندز.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه هه‌ندێك لایه‌ن هۆكارى جێبه‌جێنه‌كردنى بڕیارى كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو ناحیه‌یه له سنوورى رواندز بۆ هۆكارى سیاسى ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر گوتى ئه‌مه دووره له راستى و هیچ هۆكارێكى سیاسیى له‌پشت ئه‌م بڕیاره نییه، گه‌شبینیشم به‌وه‌ى به تێپه‌ڕبوونى قه‌یرانى دارایى هه‌رێم، كار بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو ناحیه‌یه ده‌كرێت.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه، مێژووی رواندز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی پێش دروستبوونی میرنیشینی سۆران له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا. سه‌ره‌تای ساڵانی 1800 میر محه‌ممه‌د ناسراو به (پاشای گه‌وره)، رواندزی كرد به پایته‌ختی میرنیشینه‌كه‌ی تا ساڵی (1836) كه كۆتایی به میرنیشینه‌كه هات.
له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ساڵی 1980 چه‌ندین قائیمقام ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌یان به‌ڕێوه بردووه، كه‌چی له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی حزبی به‌عس له ساڵی 1981 ئه‌و قه‌زایه كراوه‌ته‌وه ناحیه، پاشان دووباره به بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 26-2-2008 كراوه‌ته‌وه به قه‌زا.
باسنيوز
