هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی داعش لەگوێر تێكدەشكێنن

هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی داعش لەگوێر تێكدەشكێنن
هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشێكی داعش – یان لە میحوەری گوێڕ تێكشكاند.

هێرشەكەی داعش بۆسەر سەنگەری پێشمەرگە كاتژمێر 3ی بەیانی ئەمڕۆ بووە بۆ سەر گوندی شەنەف، بەڵام پێشمەرگەو فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشەكەیان تێكشكاند.

ئەرسەلان ماموسو، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی ژینگەی پێشمەرگە كە لە گوندی شەنەف جێگیرن راگەیاند : بەیانی ئەمڕۆ داعش هێرشی كردەسەر سەنگەرەكانكانمان لەگوێر لەگوندی شەنەف، بەڵام هیچ زیانێكی بۆ هێزی پێشمەرگە نەبووە".

وتیشی "هێرشەكەیان تێكشكێنرا، لەشەوی رابردوشەوە داعش هەوڵ دەدات بەئۆتۆمبێلی خۆكوژی هێرش بكات بەڵام رێگەمان پێنەدەدا، بەرگریەكانی پێشمەرگە زۆر باشەو پێش ئەوەی بگەنە سەنگەرەكان لێیاندەدەرێت".

فەرماندەكەی پێشمەرگە دەڵێت، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان زۆر بەخێرایی و دەقیقی لە داعش دەدەن و دوێنێ ئێوارەو شەوی رابردوش چەكداران بەرەو رويان هاتوون "بەڵام زۆر بەخێرایی پێش گەیشتنیان وەڵاممان دانەوەو نەمانهێشت بگەنە سەنگەرەكان".

لەدوای پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە لەدوو هەفتەی رابردوودا، داعش چەندین جار هێرشی كردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام سەرجەم هێرشەكان تێكشێنراون.

سەرچاوەیەكی پێشمەرگە لەگوندی شەنەف بەخەندانی راگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش لەهێرشەكەی ئەمڕۆدا كوژران.

ئەو پێشمەرگەیە كەبەشداری شەڕەكەی كردووە وتیشی "بەپشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بەتوندی وەڵاممان دانەوەو پێش گەیشتینان بۆ سەنگەرەكانمان تێكمان شكاندن و نەمان هێشت پێشڕەوی بكەن".





خەندان
Top