ئەردۆغان: ئەگەر پێویست بکات لە یەپەگە دەدەین

 ئەردۆغان: ئەگەر پێویست بکات لە یەپەگە دەدەین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە ”ئەگەر پێویست بکات“، سوپای وڵاتەکەی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەدات.



رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرشی ”تیرۆریستی“ لە کوردستانی باکوور و تورکیا ئەنجام دەدات و ”یەپەگەی باڵی پەکەکە لە سووریا، مەترسیی بۆ وڵاتەکەی دروست دەکات.



رەجەب تەییب ئەردۆغان، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ یەکێتیی رێکخراوی ناحکوومییەکانی وڵاتانی ئیسلامی، کە رۆژی هەینی 19ـی ئابی 2016 ئەنجامی دا، رایگەیاندووە، ”تورکیا بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژی تیرۆر و ئەگەر پێویست بکات، بارەگاکانی یەپەگە بۆردومان دەکەین“.



یەپەگە باڵی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و لە چەند رۆژی رابردوودا، رووبەڕووی هێرشی زەمینی و ئاسمانیی چەکدارانی سەر بە رژێمی سووریا بووەتەوە.




باسنیوز
Top