ڕوونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له باره‌ى پرسه‌نامه‌كه‌ى فوئاد مه‌عسووم
سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ى پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌رۆك كۆمار بڵاو ده‌كاته‌وه كه بۆ كه‌سوكارى هونه‌رمه‌ندێك ناردوویه‌تى و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ژیاندا ماوه.
له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه :" ڕاوێژكارێتى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌ند نزار سامه‌ڕائی_یه‌وه كرد بۆ دڵنیابوونه‌وه له بارى ته‌ندرووستى و هیواى خواست ته‌ندروست باش بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه په‌یوه‌ندییه‌كه له دواى ئه‌وه هات، هه‌واڵى كۆچى دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به ناڕاست بڵاو كرایه‌وه، كه چه‌ند ئاژانسێكى میدیایی و په‌یجه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بڵاویان كردبووه.
پێشتر له پرسه نامه‌یه‌كدا، سه‌رۆك كۆمار بۆ كه‌سوكارى (نزار سامه‌ڕائی) نووسیبووى " له‌كاتێدا هاوخه‌مى خۆمان بۆ كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندانى عێراق به گشتى ده‌رده‌بڕین، هاوكات شانازى ده‌كه‌ین به‌و ڕۆڵه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌نده عێراقی و عه‌ره‌بییه گێڕایه‌تى له بوارى هونه‌ردا، كه به‌شێك له ژیانی تایبه‌ت كرد بۆ خزمه‌تكردنى هونه‌ر و په‌ره‌پێدانى شانۆ و سینه‌ما له وڵاته‌كه‌مان و له ناوچه‌كه‌ش".
مه‌عسووم به‌وه كۆتایی به پرسه نامه‌كه‌ى هێناو بوو :" هه‌ستى خه‌مباریمان لێ قبووڵ بكه‌ن به بۆنه‌ى ئه‌و كۆچه ئازار به‌خشه، كۆچكردنى نزار سامه‌ڕائی زیانێكى گه‌وره‌یه بۆ هونه‌رى عێراقی و عه‌ره‌بى، داوا له یه‌زدان ده‌كه‌ین چێگه‌ى خوالێخۆش بوو به‌هه‌شتى به‌رین بێت".
به‌ڵام دواتر ئه‌و پرسه‌نامه‌یه له‌سه‌ر ماڵپه‌رى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، سڕدرایه‌وه.
