له كه‌ناڵى په‌یام ئاڵاى كوردستان به پێچه‌وانه‌وه داده‌نرێت
له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵى ئاسمانى (په‌یام)ـى سه‌ر به كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و له دوو كاتى جیاوازدا، ئاڵاى كوردستان به پێچه‌وانه‌وه داده‌نرێت.
له به‌رنامه‌كه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌یام، كه تیایدا هه‌ر جاره و میواندارى كه‌سێك ده‌كرێت، ئاڵاى كوردستان كه له نێوان پێشكه‌شكاره‌كه و میوانه‌كه داده‌نرێت، به پێچه‌وانه‌وه دانراوه.
ئاڵاكه له برى ئه‌وه‌ى ڕه‌نگه سووره‌كه‌ى له‌سه‌ره‌وه بێت، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه سه‌وزه‌كه‌ى خراوه‌ته سه‌ره‌وه.
ئاڵاى كوردستان وه‌ك سیمبوڵى یه‌كپارچه‌یى خاكى كوردستان و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجار له 17ى كانوونى دووه‌م/ دیسه‌مبه‌رى 1945 (26ی سەرماوەزی ساڵی 1324ی ھەتاوی) له شارى مهاباد، له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هه‌ڵكراوه و دواى هه‌ڵكردنى بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ له‌دایكبوون و دامه‌زرانى كۆمارى كوردستان له مهاباد.
