وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە دانیشتوانی گەیارە کرد ناحیەکە چۆڵ بکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە دانیشتوانی گەیارە کرد ناحیەکە چۆڵ بکەن
وەزارەتی بەرگری عێراق داوای لە دانیشتوانی ناحیەی گەیارە کرد بەپەلە ناحیەکە چۆڵبکەن و بگوێزنەوە بۆ گوندی تبنە و کۆمەڵگەی نیشتجێکردنی نزیک بنکە ئاسمانییەکەی ناحیەکە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری عێراق کە ئاراستەی دانیشتوانی گەیارەی کردووە تیایدا هاتووە "زۆر دانتان بەخۆتاندا گرت ئێستاش کاتی کۆتایی هاتنی ناڕەحەتییەکانتانە و هێزەکانمان شکستیان بەداعش هێناوە، تەنها فەرمانی هێرشکردنە سەر ناوەندی شارەکە ماوە کە بۆیان دەربکرێت".

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە نزیکترین دەرفەتدا هێزەکان دەگەنە شارەکە، بۆیە بۆ پاراستنی گیایان و دوورخستنەوەی هەر زیانێک، داوایان لێدەکات بە زووترین کات شارەکە جێبهێڵن و ڕووبکەنە گوندی تبنە و کۆمەڵگەی نیشتەجێکردنی نزیک بنکەی ئاسمانی گەیارە، چونکە بەگوێرەی بەیاننامەکە لەوێ هەموو هاوکارییەک و پێداوێستییەکیان بۆ دابیندەکەن.

ناحیەی گەیارە یەکێکە لە ناوچە ستراتیژییەکان، کە دەکەوێتە نێوان شاری تکریت لە باکورە و موسڵ لە باشوورەوە، کە بنکەیەکی ئاسمانی گرنگ لە خۆدەگرێت، سوپای عێراق سورە لەسەر بەکارهێنانی لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ.
Top