عێراق له ڕاگه‌یاندنى مایه‌پووچ بوون نزیك بووه‌ته‌وه
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در داوا ده‌كاته‌وه حكوومه‌ت به‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و حكوومه‌تێكى ته‌كنۆكڕات پێكبهێنرێت، ئاشكراشى ده‌كات، كه عێراق نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ى مایه‌پووچبوونى خۆى، ڕابگه‌یه‌نێت.
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى سه‌در، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" ده‌ستگرتنى لایه‌نه‌كان به ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانى خۆیان و له‌بیركردنى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل، وا ده‌كات پرۆسه‌ى چاكسازى كه عه‌بادى داواى ده‌كات، مه‌حاڵ بێت".
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه ئاڕاسته‌ى كراوه و تیایدا باس له گۆڕینی پێنج وه‌زیر له كابینه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات كه له هه‌فته‌ى ڕابردوو له په‌رله‌ماندا ده‌نگیان پێدرا، ده‌ڵێت :" باوه‌ڕ ناكه‌م سیاسییه‌كان بتوانن قوربانى به كه‌مێك بده‌ن چ جاى ئه‌وه‌ى قوربانى به زۆر بده‌ن، ئه‌وان كورسییه‌كانیان له نیشتمان له لا گرانتر و به‌نرختره، ته‌نانه‌ت له دین و بیروباوه‌ڕیشیان".
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كه سیاسییه‌كان سه‌روه‌ت و سامانى وڵاتیان له نێو خۆیاندا دابه‌ش كرد و ئێستا عێراق نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ى، مایه‌پووچ بوونى خۆى ڕابگه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت :" پێویسته سیاسییه‌كان دادگایی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره دزراوه‌ى براوه هه‌موو بگه‌ڕێته‌وه".
له كۆتاییشدا، داوا ده‌كات حكوومه‌ت به ته‌واوه‌تى بگۆڕدرێت و حكوومه‌تێكى ته‌كنۆكڕات پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به بێ جیاوازى بدرێنه دادگا.
