گەنجێکی شارەزوور لە شارباژێڕ خنکا

گەنجێکی شارەزوور لە شارباژێڕ خنکا
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک، لەچەمی تەگەرانی سنووری ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی خنکا و گیانی لەدەست دا.

لەمبارەیەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەپۆلیسی قەزا و ناحییەکانی سلێمانیەوە دراوەتە (باسنیوز) ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی 19ی ئابی 2016، گەنجێکی دانیشتووی قەزای شارەزوور، کە ناوی (ش.غ) بەمەبەستی مەلەکردن چووەتە چەمی تەگەرانی ناوچەی شارباژێڕ، بەڵام لەو کاتەدا بەھۆی ساردی ئاوەکەوە نەیتوانیوە بێتە دەرەوە.

ھاوکات ئەو گەنجە گیانی لەدەست داوە، بۆ زانینی ھۆکاری گیانلەدەستدان و خنکانەکەی، پێش کەمێکیش تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی کراوە.
Top