ھەناردەکردنی نەوتی چاڵە نەوتییەکانی کەرکووک دەستی پێ کردەوە

 ھەناردەکردنی نەوتی چاڵە نەوتییەکانی کەرکووک دەستی پێ کردەوە
اش زیاتر لە 5 مانگ لە ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە، جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوتی چاڵە نەوتییەکانی کەرکووک دەستی پێ کردەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیایی نەوتی باکوور ڕايگەیاند: ”ھەناردەکردنی نەوتی خاو لە چالە نەوتییەکانی کەرکووکەوە بەرەو بەندری جیھانی تورکیا دەستی پێ کرد“. ڕوونیشی کردەوە، پێش نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە 18\8\2016، هەناردەکردنی نەوتی خاو لە چالە نەوتییەکانی کەرکووکەوە بەرەو بەندەری جیھانی تورکی لە ڕێگەی بۆڕییە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە دەستی پێ کردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند: "ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراقییە و ھەر بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراقیش لە بەرواری 10\3\2016، ھەرناردە کردنی نەوت لە ڕێگای بۆڕییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگیرا و ھۆکاری ڕاگردنەکەی تا ئەمڕۆ نەزانراوە“. بە گوتەی ئەو، هێشتا ئەو بڕە نەوتە نازاندرێت کە هەناردە دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە دوای تێپەڕبوونی 24 سەعات بەسەر بڕیارەکەدا، بڕەکەی دیاری بکرێت.






















باسنیوز
Top