له كه‌لار دوو گه‌نج به تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیر كران
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕاى گه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى زانیاریمان پێ گه‌یشت كه له ڕۆژى هه‌ینیدا و له هه‌فته بازاڕى كه‌لار، له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى له نزیك بازاڕه‌كه ڕاده‌گیرێن دزى ده‌كرێت، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی 104ى ناو شارى كه‌لار ده‌ستیان كرد به چاودێریكردنى وردى ئه‌و ئۆتۆمبیلانه".
دواى چاودێریكردن، توانرا گه‌نجێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه سه‌رقاڵى شكاندنى ده‌رگاى ئۆتۆمبیلێك بوو به مه‌به‌ستى دزیكردن، گوتیشی :" دواى لێكۆڵینه‌وه، دانى به تاوانه‌كه‌یدا ناو هاوكات ناوى هاوڕێیه‌كی خۆیشی دا كه پێكه‌وه چه‌ند جارێك دزییان له هاووڵاتیان كردووه".
ڕائید عه‌لى، گوتیشی :" هه‌ر له ناو بازڕدا، ئه‌و تۆمه‌تباره‌كه‌ى دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد و له ئێستادا به بڕیارى دادوه‌ر و به پێی ماده‌ى 446 له یاسای سزادانى عێراقی، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه، به‌ند كراون".
باسنيوز
