سەرکردەیەکی ناسراوی پەکەکە لە کۆبانێ تیرۆر کراوە

 سەرکردەیەکی ناسراوی پەکەکە لە کۆبانێ تیرۆر کراوە
سەرکردەیەکی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری کۆبانێی کوردستانی ڕۆژئاوا، تیرۆر کرا و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی بۆ کێشە ناوخۆییەکانی نێو پەکەکەی دەگەڕێنێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست کەوتووە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە 17 لەسەر 18\8\2016، سەرکردەیەکی ناسراوی پەکەکە کە بەشدارییەکی بەرچاوی لە هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری (منبج) کردووە، بە ناوی هەڤاڵ موردەم کە کوردی کوردستانی باکوورە، لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە نزیک نەخۆشخانەی ئەمەل لە باشووری ڕۆژئاوای کۆبانێ، دراوەتە بەر گوللە و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو سەرکردەیەی تیرۆر کراوە، پێشتر لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە هێزی چەکداریی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)یە، لە کۆبوونەوەدا بووە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک چەکدار لە نزیک نەخۆشخانەکە، ئۆتۆمبێلی ئەو سەرکردە سەربازییەی پەکەکەیان ڕاگرتووە و دواتر تەقەیان لێ کردووە. گوتیشی: “گومان دەکەین ئەو هێرشە بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی نێوان باڵەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا ئەنجام درابێت”.










باسنیوز
Top