ته‌رمی گه‌نجه که ی که‌لار دۆزرایه‌وه
دوای سێ رۆژ له خنکانی، ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێکی که‌لاری له ئاوی رووباری سیروان دۆزرایه‌وه.
مفه‌وه‌ز "نیعمه‌ت عه‌لی" وته‌بێژی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان به ئاژانسی ھه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند:ھاوڵاتییه‌ک به ناوی "ئه‌رکان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د"، پێش سێ رۆژ له ئاوی رووباری سیروان له خوار گه‌ڕه‌کی گۆران گازینۆ له که‌لار خنکا و سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ توانراوه ته‌رمه‌که‌ی بدۆزرێته‌وه.
نیعمه‌ت عه‌لی گوتی: ته‌رمه‌که‌ی له نزیک گوندی "ده‌که" له‌ناو رووباری سیروان دۆزراوه‌ته‌وه.
