سەرۆك بارزانی: لەدەستدانی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا

 سەرۆك بارزانی: لەدەستدانی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا
سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له‌ سووریا، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می به‌ كۆچی دوایی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد، رایده‌گه‌یێنێ، لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا.



ده‌قی په‌یامی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد و دامەزرێنەری پارتی یەكێتیی كوردی لە سووریا و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریامان پێ گەییشت. لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد و كادیر و لایەنگر و گەلی كورد لە سووریا و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ بە بەهشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
Top