سەرۆك بارزانی: لەدەستدانی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا
دهقی پهیامی سەرۆك بارزانی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێز ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ سیاسەتمەدار و تێكۆشەری كورد و دامەزرێنەری پارتی یەكێتیی كوردی لە سووریا و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریامان پێ گەییشت. لەدەستدانی خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ خەسارەتێكی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد لە سووریا. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد و كادیر و لایەنگر و گەلی كورد لە سووریا و خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو ئیسماعیل ڕەشاد حەمێ بە بەهشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
