سەفین دزەیی: جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێکى تر ناوچە ئازادکراوەکان ناپارێزێت
سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ئەمڕۆ ١٨ى ئابی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە لەو گوندانەدا دەمێنێتەوە کە لەوبەرى زێێ گەورەوە ئازادکراون و ئەگەر پێشمەرگە پاشەکشێ بکات هیچ هێزێکى تر نیە ناوچەکە بپارێزێت و داعش دێتەوە ناوى.
سەفین دزەیی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی کۆنتروڵکردنەوەی موسڵ ڕایگەیاند، دەبێت هەرێمی کوردستان هەماهەنگی بکات لەگەڵ بەغداد هەتا بتوانن ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش ئەنجامبدەن و بەشداری لە کۆنترۆڵکردنەوەکەی موسڵدا بکەن.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات حەیدر عەبادى داواى کرد هێزەکانى پێشمەرگە پێشڕەوى زیاتر نەکەن لە ناوچە عەرەبییەکانى دەوروبەرى موسڵ و بەشێک لە لایەنە عێراقیەکانیش داواى کشانەوەى هێزەکانى پێشمەرگەیان کرد لە ناوچەکە.
