میدیاكانى عێراق: ژنه به‌ڕێوه‌به‌رێكى بانك له كه‌ركووك به‌تۆمه‌تى دزینى 60 ملیار دینار ده‌ستگیر كرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كه‌ركووك، ئاشكراى ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كێك له بانكه‌كانى كه‌ركووك به تۆمه‌تى دزینى 60 ملیار دینار، ده‌ستگیر كرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ى نێو نووسینگه‌ى لێۆكۆڵینهوهكانى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند :" نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان پرۆسه‌یه‌كی دزینى زیاتر له 60 ملیار دیناری له یه‌كێك له بانكه‌كان ئاشكرا كردووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رى بانكه‌كه به چه‌كى ساخته‌وه هه‌واڵه‌ى بانكه‌كانى دیكه‌ى كردووه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى "مه‌وازین" كه سایتێكى عێراقییه، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئافره‌ته‌و به‌پێی ماده‌ى 444 له یاسای سزادانى عێراقی ده‌ستگیر كراوه، تۆمه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى ههواڵهكردنى پاره‌كان و چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو و بانكه‌كان، نا یاساییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، گوتیشی :" ژنه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه تۆمه‌تباره به ههواڵهكردنى پاره بۆ بانكه‌كانى موسڵ و ڕومادى و حه‌وێجه و فه‌لووجه به چه‌كى ساخته".
