هیومه‌ن ڕایتس ۆچ ده‌ستخۆشى له هه‌ڵوێستێكى موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن
ڕێكخراوى هیومه‌ن رایتس ۆچ، كه به‌رگرى له مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات، ده‌ستخۆشى له هه‌ڵوێستێكى ڕێبه‌رى سه‌درییه‌كان له‌باره‌ى هاوڕه‌گه‌زبازانه‌وه، ده‌كات، هیواش ده‌خوازێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕه‌فتارى "سوپای مه‌هدى" و گرووپه‌كانى دیكه بگۆڕێت و پاڵیش به حكوومه‌ته‌وه بنات لێپرسینه‌وه له‌وانه بكات كه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه، تاوان ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا، ده‌نووسێت :" سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى سه‌در زۆر جێگه‌ى قبووڵ نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ڵوێسته‌كه‌ى له باره‌ى كۆتاییهێنان به توندوتیژى به‌رامبه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازان، هه‌نگاوێكى گرنگه".
پێشتر موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له وه‌ڵامى پرسیاری یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانیدا، له‌و باره‌یه‌وه، داوای كرد، توندوتیژییان به‌رامبه‌ر نه‌كه‌ن و ته‌نها دوور بكه‌ونه لێیان و تێكه‌ڵییان نه‌كرێت.
جۆ ستۆرك، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوى هیومه‌ن ڕایتس ۆچ، ڕاى گه‌یاند :" ئه‌وه وه‌رچه‌رخانێكى گرنگه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ى درووست، به‌ڵام ده‌بێت هه‌نگاوى كردارى به‌دوایدا بێت بۆ پاراستنى هاوڕه‌گه‌زبازان له توندوتیژى".
