ئێران نيگهرانى خۆى گهيانده ئوستراليا
لە بەیاننامەكەدا ھاتووە دۆخی نالەبار و شوێنی خراپی مانەوەی پەنابەران لە كەمپی نائۆرۆ مایەی نیگەرانیە.
بەپێی بەیاننامەكە جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە دیدارێكی لەگەڵ باڵيۆزی ئوسترالیا لە تاران ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە.
سێ ھەفتە لەمەوبەر ئازاردانی پەنابەرانی ئێران لە دوورگەی نائۆرۆ لە لایەن رۆژنامەی گاردیەنی چاپی بەریتانیا ئاشكرا بوو و لەگەڵ ئەوەش ئوسترالیا ئامادە نیە ئەو پەنابەرانە لەو دوورگەیە بگوازێتەوە.
بەپێی یاسای ئوسترالیا ھەر پەنابەرێك بە نایاسایی و لە رێگەی دەریاوە ھەوڵی گەیشتن بەو وڵاتە بدات رەوانەی دوورگەی نائۆرۆ دەكرێت.
