په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: شه‌ڕی دوای داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه
محه‌مه‌د سه‌یهوود، بۆ وێبسایتی "موازین نیوز" ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به لێدوانه‌كانی كورد رووبه‌ڕووی عه‌ره‌ب ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئازادییان ده‌كه‌ن و تێیاندا ناكشێنه‌وه، ئه‌وا داگیركردنه نه‌ك ئازادكردن".
گوتیشی: "سووربوونی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌یان و داگیركردنی ئه‌و ناوچانه، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو داعشییان لێی ده‌ڕوانرێت".
فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوای ئۆپه‌راسیۆنه دوو رۆژییه‌كه‌ی 14ی مانگ و ئازادكردنی 12 گوندی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، رایانگه‌یاندووه، ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه به خوێن ئازادییان ده‌كات، تێیاندا ناكشێته‌وه.
