شه‌رقولئەوسەت: تورکمان و کریستیانەکان لە عەبادی ناڕازین
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ گوشاری ئێران كرد له‌سه‌ر (عه‌بادی) بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
(ئه‌رشه‌د ساڵحی) سه‌رۆكی بەرەی توركمانیی عێراق بە ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوت: "پێویسته نه‌ته‌وه‌ی توركمان نوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، به‌ڵام ده‌بینین كه حكوومه‌ته‌كه‌ی (عه‌بادی) هه‌نگاوێك ده‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی دیراسه‌كراو بێت له‌لایەن وڵاتانی ناوچەیی و نێوده‌وڵه‌تی، یان به‌هۆی بوونی گوشاری وڵاتانی ناوچەیی به ئامانجی ڕێگه‌نه‌دان به بوونی ده‌نگی هێزی توركمان له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا له ترسی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دوای كۆتایی داعش له ناو ئه‌نجوومه‌ن باسیان لێوه ده‌كرێت و، (عه‌بادی) نایه‌وێت ئه‌وكاته ده‌نگی توركمانه‌كان هه‌بێت له‌ناو ئه‌نجوومه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی کار له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتن بكات له‌نێوان خۆیان و كوتله سیاسییه‌كاندا."
(ساڵحی) پێی وایه، ئه‌م دوورخستنه‌وه سیاسییه، هاوشێوه‌ی ئه‌و له‌ناوبردنەیه كه داعش به‌رانبه‌ر توركمان كردوویه‌تی و لەو بارەیەوە دەڵێت: "سه‌رۆكوه‌زیران نایه‌وێت ئێمه به‌شداریی ناوچە دابڕاوەکان بکەین لە ناو ئەنجوومەنی وەزیراندا، هه‌ربۆیه پێم وایه ئه‌و ڕووداوانه‌ی دوای پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش دێت، زۆر مه‌ترسیدارتره بۆ ئێمه‌ی توركمان، بۆیه په‌نامان بردووەته به‌ر لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌وانە ئه‌مه‌ریكا و داوامان لێك کردوونە ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ توركمانه‌كان له عێراق ته‌رخان بكه‌ن با بەغدا ئەوەندە زۆرمان بۆ نەهێنێت."
ته‌نها توركمانه‌كان نین كه دوور خراونه‌ته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵكو چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیکەی ئایینی و نه‌ژادی به‌هه‌مان شێوه به‌شداری پێنه‌كراون، له‌وانه دیانەکان؛ (وه‌حیدە یاقو هورمز) سه‌رۆكی كوتله‌ی (تجمع الكلدانی السریانی الاشوری) له په‌رله‌مانی كوردستان بە شه‌رقولئه‌وسه‌تی گوتووه: "له عێراق پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه نییه وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت"، هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی مه‌سیحی پێشێلكردنی مافی مه‌سیحییه‌كانه، چه‌ندین جاریشه تووشی ئه‌م پشتگوێخستنه ده‌بینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه؛ جا ئێمه ئه‌م ڕه‌فتاره به ده‌ستدرێژی دا‌ده‌نێین له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆسه‌ر پێكهاته‌ی مه‌سیحی."
