تۆكمەكردنی زیاتری پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێم و كوێت دووپات كرایەوە

 	 تۆكمەكردنی زیاتری پێوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێم و كوێت دووپات كرایەوە
لەدیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی کوردستان و باڵیۆزی کوێت لە عێراقدا، تۆكمەكردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێتی دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە هەولێر دەتوانێت لەم بوارەدا لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی ببینێت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-8-2016 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە غەسان زەواوی، باڵیۆزی كوێت لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی كوێت مەبەستی سەردانی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان خستە ڕوو كە بۆ ماڵئاواییكردن و كۆتاییهاتنی كارەكەی وەك باڵیۆزی كوێت لە عێراق سەردانی هەرێمی كردووە و سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیرییەكانی سەرۆكوەزیران و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد لە سەرخستنی كارەكانی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی كوێت لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
تۆكمەكردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێتی دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە هەولێر دەتوانێت لەم بوارەدا لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی ببینێت.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و هیوای سەركەوتنی لە پۆستی نوێدا بۆ خواست و داوای كرد لە هەوڵەكانی بۆ زیاتر تۆكمەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت لە هەموو بوارەكاندا بەردەوام بێت و لەمبارەیەشەوە ئامادەییی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر ئاسانكارییەك نیشان دا.
تاوتوێكردنی ڕەوشی ناوچەكە و كوردستان و عێراق و شەڕی دژی تیرۆر و چەندا بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
Top