وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: هیچ قوتابیه‌كی تواناسازی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی فه‌شه‌لی نه‌هێناوه
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18/8/2016، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ قوتابیه‌ك له پرۆگرامی تواناسازی شكستی نه‌هێناوه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی شوان قه‌ڵادزه‌یی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له پاڕله‌مانی كوردستان، كه له ڕێكه‌وتی 11/8/2016 له‌باره‌ی خوێندكاران و قوتابیانی تواناسازی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازیكردبوو، وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی به‌پێویستی ده‌زانین چه‌ند ڕاستیه‌ك بۆ ڕای گشتی و سه‌رجه‌م كاندیدانی تواناسازی ڕوونبكه‌ینه‌وه.
- شوان قه‌ڵادزه‌یی، ئه‌ندامی پاڕله‌مانی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: "زیاتر له 100 كاندیدی تواناسازی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه شكستیان هێناوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان و ئه‌و بڕه‌شی كه وه‌ریان گرتووه به‌قیست لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه"، له‌و باره‌یه‌وه وه‌ك وه‌زارتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌واوی ئه‌و زانیارییه‌ی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه تائێستا هیچ كاندیدێكی تواناسازی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، فه‌شه‌لی نه‌هێناوه‌و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیشیان به قیست لێ وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی به‌قیست پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه بریتین له‌مانه:
1. هه‌ر خوێندكارێكی تواناسازی، كه خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو بكات و بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، ئه‌وا پاكتاوی دارایی بۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌و پاكتاوهش به‌پێی پسووله‌ی خوێندن و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌ی كه تیایدا خوێندویه‌تی، ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندكاره‌كه قه‌رزار بێت، ئه‌وا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی به قیست لێ وه‌رده‌گیرێت، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ش 80 خوێندكاره كه خوێندنیان به‌سه‌ركه‌وتوی ته‌واو كردوه.
2. هه‌ر خوێندكارێكی تواناسازی، كه له خوێندنه‌كه‌یان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میان، یاخود غه‌شكردن سه‌ركه‌وتو نه‌بوونه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تواناسازییه‌وه، كه له كۆمه‌ڵێك ستافی ئه‌كادیمی پێكهاتوون بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، كه سه‌ركه‌توو نه‌بون واته فه‌شه‌لیان هێناوه، بۆیه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه به‌قیست پاره‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، له هه‌مانكاتدا ئه‌و خوێندكارانه‌شی كه خۆیان به یاداشت داوای وازهێنان له خوێندن كردوه‌و پاره‌شیان وه‌رگرتوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانیش به‌شێوه‌ی قیست پاره‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، كۆی گشتی ئه‌م گرووپه‌ش له خوێندكارانی تواناسازی 106 خوێندكارن، واتا ئه‌م گرووپه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی داراییان نه‌بوه.
- وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ دابینكردنی ته‌واوی مافه داراییه‌كانی خوێندكارانی تواناسازی، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و به‌هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه له كاتی خۆیدا شایسته داراییه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و پاڵپشت به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داوای له‌و زانكۆیانه كردوه كه خوێندكارانی تواناسازی لێی ده‌خوێنن ڕه‌چاوی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هاریكاری خوێندكارانی تواناسازی بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی زۆری زانكۆكانیش به‌ده‌م داوای وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه هاتون و ئاماده‌یی هاریكارییان پیشانداوه.
- سه‌باره‌ت به كێشه‌ی دارایی خوێندكارانی تواناسازی و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه به‌پێی لیسته‌كان و كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ت بۆیان خه‌رجكراوه، پێمان باشه لێژنه په‌یوه‌نداره‌كانی پاڕله‌مانی كوردستان به‌ر له باسكردنی هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به تواناسازی و هه‌ر كێشه‌و گرفتێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دوا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ دڵنیابوون له ڕاستی و دروستی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بۆ خوێندكارانی تواناسازی و دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌یانخه‌ینه‌ڕوو.
- له كۆتایدا داوا له شوان قه‌ڵادزێی ده‌كه‌ین، لیستی ناوی ئه‌و 100 خوێندكارهمان بۆ ڕه‌وانه بكات، كه ئه‌و ده‌ڵێت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له خوێندن شكستیان هێناوه‌و، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێیان دراوه به‌قه‌رز لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌دواداچوونی وردی بۆ بكه‌ین.
باس‌نیوز
