كەركووك.. قوتابییەكی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكوژرێت
عەقید ڕەزوان شكور، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18/8/2016 لە گەڕەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، قوتابییەكی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەناوی (ڕ.م) كە بە ڕەگەز عەرەبە كوژراوە و تەرمەكەی لە باخچەیەكدا بە دووریی 500 مەتر لە ماڵی خۆیان دۆزراوەتەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركووك، گوتیشی: "تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە كە بە دەمانچەی توركی كوژراوە، یان دڕنافیس، چونكە فیشەك شوێنی فیشەک بە جەستیەوە نەبووە".
عەقید ڕەزوان شكور، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە: "لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە پێكهێنراوە و ئێستا سەرقاڵی پێداچوونەوەین بە كامێراكانی چاودێریدا، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بكەری تاوانەكە بدۆزرێتەوە".
باسنیوز
