كەركووك.. قوتابییەكی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكوژرێت

 كەركووك.. قوتابییەكی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەكوژرێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە كەركووك، كوژرانی قوتابیەكی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیی لە گەڕەكی حوزەیرانی شاری كەركووك ڕاگەیاند.

عەقید ڕەزوان شكور، بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 18/8/2016 لە گەڕەكی حوزەیرانی شاری كەركووك، قوتابییەكی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەناوی (ڕ.م) كە بە ڕەگەز عەرەبە كوژراوە و تەرمەكەی لە باخچەیەكدا بە دووریی 500 مەتر لە ماڵی خۆیان دۆزراوەتەوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركووك، گوتیشی: "تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە كە بە دەمانچەی توركی كوژراوە، یان دڕنافیس، چونكە فیشەك شوێنی فیشەک بە جەستیەوە نەبووە".

عەقید ڕەزوان شكور، ئەوەش ڕوون دەكاتەوە: "لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە پێكهێنراوە و ئێستا سەرقاڵی پێداچوونەوەین بە كامێراكانی چاودێریدا، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە بكەری تاوانەكە بدۆزرێتەوە".
















باسنیوز
Top