سلێمانی.. دایک باوکی منداڵیکی فڕێدراو دەستگیر کران

 سلێمانی.. دایک باوکی منداڵیکی فڕێدراو دەستگیر کران
پاش تێپەڕبوونی نزیكەی 20 ڕۆژ بەسەر فڕێدانی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لەبەردەم مزگەوتی خانەقای شاری سلێمانی، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دایك ‌و باوكی منداڵەكە دۆزرانەوە و دەستگیر كران.

نەقیب سائیب سەلام خورشید، گوتەبێژی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ كاروباری قەزاكان رايگەیاند "پاش تێپەڕینی نزیكەی 20 ڕۆژ بەسەر فڕێدانی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لەبەردەم مزگەوتی خانەقا لە شاری سلێمانی، ئێستا كەسوكاری منداڵەكە دۆزراونەتەوە و دایك ‌و باوكی منداڵەكە بەپێی یاسا و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر كراون".

هەروەها گوتی "كەسوكاری منداڵەكە دانیشتووی شارەدێی وارماوان ‌و منداڵەكەش لە خانەی منداڵان سەرپەرشتی دەكرێت".

رۆژی 30/7/2016 منداڵێكی تازە لەدایكبوو لەبەردەم مزگەوتی خانەقا لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.















باسنیوز

Top