نرخی‌ زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

نرخی‌ زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌
به‌یانی‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ، نرخی‌ زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌و نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێر له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌، به‌رامبه‌ر 1355 دۆلاره‌، یه‌ك مسقاڵ زێری‌ عه‌یاره‌ 18ش له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆ به‌رامبه‌ر 205 هه‌زار دیناره‌.

ئه‌مرۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازار، نرخی‌ زێر له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ بۆ 1355 دۆلار به‌رزبویه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو ئه‌و نرخه‌ له‌ 1346 دۆلار وه‌ستابوو".

له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 205 هه‌زار دیناره‌ و یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21یش به‌ 240 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك لیره‌ش به‌ 284 دۆلاره‌".
Top