پۆلیسی سەیدسادق: باندێکی دزی کردنمان دەستگیرکرد

پۆلیسی سەیدسادق: باندێکی دزی کردنمان دەستگیرکرد
پۆلیسی سەیدسادق ڕایگەیاند، باندێکی حەوت کەسی بەتۆمەتی دزی کردن دەستگیرکراون و تۆمەتبارن بە دزینی هەشت هەزار دۆلاری هاوڵاتییەک.

حەکیم عەزیز به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندوە "له‌ به‌رواری (٤-٧-٢٠١٦) پاش ئاگادارکردنه‌وه‌مان له‌ لایه‌ن هاووڵاتیک به‌ناوی (ع.ر.م)دانیشتووی قه‌زای سەیدسادق که‌ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کرۆلای له‌ به‌رده‌م خوێندنگه‌ی هه‌رێم ڕاگرتووه‌ و بڕی (٨٠٠٠$) هه‌شت هه‌زار دۆلاری ئەمریکی تێدابووە و دزراوه".

ڕاشیگەیاند، پۆلیس دوای ئاگادارکردنەوەی دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دادوەری لێکۆڵینەوەش بەپێی مادەی ٤٤٦ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتباری دۆسییەکە دەرکرد.

پۆلیسی سەیدسادق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای سەیدسادق هێزه‌کانمان به‌ هاوکاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سیدسادق توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی که‌ مێرمنداڵێک بوو لەگەڵ حەوت کەسی تر که‌ تێوه‌ گلاون لە دەسیەکە دەستگیریان بکەن".

هەر بەپێی وتەی پۆلیس بەشێک لە پارەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی و لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
Top