عه‌مید سه‌ید ھه‌ژار: ئۆپراسیۆنی خازر رێگاخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ رزگارکردنی موسڵ
فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خازر عه‌مید "سه‌ید ھه‌ژار" راگه‌یاند: "ئۆپراسیۆنه‌که‌ی خازر سهرکهوتنێێکی ئێکجار گه‌وره بوو بۆ ھێزی پێشمه‌رگه و چاوی دوژمن شکا و زیاتر له ١٥٠تیرۆرست کوژران و وره‌یان رووخاوه و جوڵه‌یان زۆر که‌مبووه و ھێزی پێشمه‌رگه‌ش به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه سه‌نگه‌ره‌کانیان لێداوه و قایم کراوه و ئێستا له ئاماده‌باشی ته‌واو دان له شوێنی خۆیان.
عه‌مید سه‌ید ھه‌ژار گوتی: ھێزی پێشمه‌رگه ١١گوندی ئازادکردووه و ئه‌وه‌ی زۆر گرنگیش ئه‌وه بوو ھێزی پێشمه‌رگه چووه ئه‌و دیووی زێ بۆیه ئه‌مه وای کرد زیاتر داعش نه‌توانن له‌وبه‌ری ئاو ھێزی پێشمه‌رگه بۆردوومان بکه‌ن و زیانیان پێبگه‌یه‌نن، بۆیه ئێستا له‌ده‌ست ھێزی پێشمه‌رگه دایه و ناتوانن جارێکی دیکه ئه‌و کاره بکه‌ن.
ئه‌و ڕوونیشی کرده‌وه، ئه‌و گوندانه‌ی ئازادکراون ھه‌موو گوندی گه‌وره که له ٣٠٠ماڵ بۆ٦٠٠ماڵی تێدایه و گوندی بچوک نین، بۆیه ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌بوو.
عه‌مید سه‌ید ھه‌ژار راشیگه‌یاند، جاده‌ی سه‌ره‌کی گوێر که بۆ موسڵ ده‌چێت ئه‌وه‌ش ئازادکراوه که جاده‌یه‌کی زۆر گرنگه، ئه‌مه رێگه‌خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و ھێزانه‌ی موسڵ رزگار ده‌که‌ن و بڕیاره به‌زووترین کات پرده‌که‌ش چاک بکرێته‌وه.
ئاژانسی ھه‌واڵی زاگرۆس-
