لە ئۆپەراسیۆنی دوو رۆژی رابردوودا 16 پێشمەرگە شەهیدبوون

 لە ئۆپەراسیۆنی دوو رۆژی رابردوودا 16 پێشمەرگە شەهیدبوون

لە ئۆپەراسیۆنی دوو رۆژی رابردووی پێشمەرگە لە میحوەری خازر و گوێڕ 16 پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 100 پێشمەرگەش بریندارن، جگە لە برینی چەند پێشمەرگەیەک نەبێ، برینی ئەوانی دیکە سووکە و بەشێکی زۆریش دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەو پێشمەرگانەی لە بەرەکانی جەنگ برینداردەبن لە نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان چارەسەردەکرێن، لە ئەگەری نەبوونی چارەسەری پێویستیش لەو نەخۆشخانانە، ئەو پێشمەرگە بریندارانە دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات، تاوەکو ئێشتاش هەر یەکە لە هیندستان، ئورن، ئێران، تورکیا، ئەڵمانیا و هەنگاریا بەبێ بەرامبەر ژمارەیەک لە پێشمەرگەی برینداریان چارەسەرکردووە.

لە 14 لیوای وەزارەتی پێشمەرگە هیچ پزیشكێكی جەنگی نییە لە بەرەکانی شەڕ، جگە لەو تیمە تەندروستیانەی وەزارەتی تەندروستی و چەند کادیرێکی پزیشکی مەشقپێکراو نەبێت، هەندێک کاتیش بە هۆی کەمی ئۆتۆمبێل و هەلیکۆپتەری فریاکەوتن، پێشمەرگە بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلی ئاسایی دەگەیێندرێنە نەخۆشخانەکان.




Top