فێستیڤاڵە چاوەڕوانكراوەكەی پەکەکە لە ئەڵمانیا ھەڵوەشایەوە
بەھۆی مەترسی ئاسایشەوە، فێستیڤاڵی لایەنگرانی پەکەکە لە یاریگایەکی شاری کۆڵن ھەڵوەشێنرایەوە.
فێستیڤالی لایەنگرانی پەکەکە لە ژێر ناونیشانی "فێستیڤالی رۆشنبیری نێودەوڵەتی کورد" کە بڕیاربوو لە یاریگایەکی کۆڵن رێک بخرێت، لەلایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە ھەڵوەشێنرایەوە.
پۆلیسی کۆڵن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەھۆی مەترسی ئاسایشەوە، ئەو پرۆگرامەی کە بڕیار وابوو لە ژێر دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجەلان" لە مانگی ئەیلولی داھاتوو، لە یاریگای راینینیەرگی ئەنجام بدرێت، ھەڵوەشێنراوەتەوە.
ھاوکات بانگەشەی ئەوەش دەکرا کە بڕیار بوو بەشێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێک بۆ بەشداربووانی فێستیڤالەکە پێشکەش بکەن.
