شارەدێی چۆبانبێی لەژێر دەستی داعش رزگار كرا
یەکینەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، شارەدێی چۆبانبێی باکووری رۆژھەڵاتی حەلەبیان لەژێر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەرھێنا.
شارەدێی چۆبانبێی باکووری رۆژھەڵاتی حەلەب دەکەوێتە سەر ھێڵی ستراتیژی عەزاز، جەرابلوس و ماری شاری حەلەب.
راگەیەنرا کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی چۆبانبێی، یەکینەکای ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوو چەکداری داعشیان بەدیل گرتووە و ژمارەیەکی زۆری چەکداری سەر بەو رێکخراوەیان کوشتووە. ھاوکات سێ ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراوی داعشیش لە ناوچەکەدا پوچەڵ کراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش کرا کە کەتیبەی سوڵتان موراد، موعتەسم و فەیلەق ئەلشام و بەرەی شام بەشداریان لە ئۆپۆراسیۆنەکەدا کردووە.
لەوەو پێش ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە مانگی نیسان ئەم شارەدێیەیان کۆنترۆڵ کردبوو، بەڵام بەھۆی ھێرشی داعش بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراوەوە، ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ناوچەکە کشابوونەوە.
