داعش بۆچوونی خۆی به فه‌رمی له‌سه‌ر فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راگه‌یاند
گۆڤاری (قوسته‌نتینییه) كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی گروپی تیرۆریستی داعشه، له دوا ژماره‌یدا به فه‌رمی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌ربڕیوه و به كۆپیكراوی سه‌عید نورسی داده‌نێت.
داعش به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی به وێنه‌یه‌كی سه‌ید نورسی داپۆشیوه و، ئاماژه‌شی داوه كه سه‌عید نورسی له نامه‌ی خودا لایداوه و كافره.
هه‌روه‌ها له باره‌ی گولهنیشهوه ئاماژه‌ی داوه كه گوله‌ن رێگه‌ی نورسی گرتووه و له‌سه‌ر رێبازی ئه‌و ده‌ڕوات، بۆیه ئه‌ویش فاسید و تاغوته.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "بێ هیچ گومانێك گوله‌ن له‌سه‌ر رێبازی سه‌عید نورسییه، نورسیش كافر و فاسیده و له نامه‌ی خودا لایداوه، بۆیه گوله‌نیش كافر و فاسیده. هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان سه‌عید نورسی و گوله‌ندا نابینین، هه‌ردووكیان كوفر و شه‌ریك بۆ خوا دروست ده‌كه‌ن."
