سه‌در: هه‌ر وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵى ئاشكرا بكات یا متمانه‌ى لێ وه‌ر ده‌گیرێته یا ده‌كوژرێت
یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانى ڕهوتهكهى، نامهیهیك ئاڕاسته‌ى موقته‌دا سه‌در، ده‌كات، و تیایدا له باره‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگرى و دادگایی كردنى سه‌رۆك په‌رله‌مان و هه‌وڵی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له خالد عوبه‌یدی، پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت :" ئه‌گه‌ر متمانه‌یان له وه‌زیری به‌رگرى وه‌رگرته‌وه، هه‌ڵوێستت چۆن ده‌بێت".
له وه‌ڵامدا، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :" گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌و كاره‌یان نامه‌یه‌ك ئاڕِاستهى چاكسازیخوازانى ڕاسته‌قینه بكه‌ن".
ڕوونی ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت گه‌نده‌ڵى ئاشكرا بكات، ئاینده‌ى یا وهرگرتهوهى متمانه ده‌بێت، یان ڕه‌نگه بگاته كوشتنى.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :" هه‌ر وه‌زیرێكى دیكه، ئه‌گه‌ر ویستى وه‌كو وه‌زیری به‌رگرى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا بكات، ئاینده‌ى هه‌مان ئاینده‌ى ئه‌و ده‌بێت".
موقته‌دا سه‌در، ده‌شڵێت :" ده‌یانه‌وێت گه‌لى عێراق له داواكاری چاكسازى دوور بخه‌نه‌وه، چونكه هه‌موو ئه‌وانه به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت به‌هه‌موو جومگه‌كانییه‌وه، گه‌نده‌ڵه".
